پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان خەڵاتی زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک دەباتەوە

لە میانەی بەڕێوەچوونی فیستڤاڵێکی زانستی لە زانکۆی تیشک هەولێر پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بەشداربوو، تیایدا خەڵاتێکی فیستڤاڵەکەی بردەوە.
لە ١٢ڕێکەوتی ەی ئەم مانگە خوێندکارانی هەریەکە لە بەشەکانی زانستی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆجیای زانیاری و ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە بەشدارییان لە چالاکیەکی زانستی زانکۆی تیشکدا کرد، کە ئامانج لێی  نیشاندانی تواناو بەهرەی خوێندکارانی زانکۆو پەیمانگە حکومیو نا حکومییەکانی کوردستان و عێراق بوو، خوێندکارێکی بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە بە ناوی (شەن جلال محموود) توانی خەڵاتی سێیەم فێستیڤاڵەکە بەدەست بێنێت