مێژوی بەش
بەشی زانستی کۆمپیوتەر لەساڵی(٢٠١٥) لەپەیمانگەی تەکنیکی کوردستان دامەزراوە،مەبەست لە دامەزراندنی ئەم بەشە ئاشانابوونی فێرخوازانە بەشیوەیەکی گشتی لەسەر هەردوو لایەنی (software) و (Hardware) لەم بەشەدا فێرخوازان بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی وانە دەخوێنن و ئامادە دەکرێن بۆ کارکردن لەدامو دەزگا حکومی و ئەهلیەکاندا.
هەروەها فێرخواز بە شێوەیەکی ئەکادیمی و زانستی ئامادە دەکرێت کەلەداهاتوودا بتوانێت ببێتە خاوەن بزنسی خۆی و هەلی کار بۆ کەسانی تر بڕەخسێنێت.
ئامانجی بەش:
*ئەم بەشە توانایی وشارەزایی تەواو لەم بوارانەدا بە فێرخواز دەدات و پێیاندەگەیەنێت، بوارەکانی وەک پرۆگرامین ، داتابەیس، نێتۆرک ،وێبسایت و پاراستنی زانیاریەکان.
*ئاشناکردنی بفێرخوازان بۆ ئەوەی بتوانێت (Software) دروستبکات بۆ دامودەزگا حکومی و ئەهلیەکان.
*ئامادەکردن و راهێنانی فێرخواز بۆ ئەوەی بتوانێت بروانامەی باوەڕپێکراوی نێودەوڵەتی وەک (Cisco) و (Oracle) بەدەست بهێنێت.
دیدی بەش:
*بەشی زانستی کۆمپیوتەر بەردەوامە لە پێگەیاندنی کادیری بەتوانا و لێهاتوو،کەبتوانێت لەبازاڕەکانی کوردستان و عێراقدا کار بەدەست بێهنێت،یان ڕکابەریی زانستی تێدا بکات.
*بەشی زانستی کۆمپویەر هەوڵدەدات لەڕێگەی پرۆگرامی تایبەتەوە بەشداری و هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆ و پەیمانگەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بکات،بەمەبەستی پێشخستنی بواری زانستی لەپێناو بەرەوپیشبردنی توانای فێرخوازاندا.