گەشتی زانستی فێرخوازانی بەشی زانستی کۆمپیوتەر بۆ کۆمپانیای IQ

لە ڕۆژی ٣٠ \٤\٢٠٢٤ بەشی زانستی کۆمپیوتەری پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان گەشتێکی زانستی بۆ کۆمپانیای IQ ڕێکخست، لەم گەشتەدا فێرخوازان پێشوازی گەرمو گوڕیان لێکرا لەلایەن ستافی کۆمپانیای ناوبراو، وە تێیدا فێرخوازانی پەیمانگە ئاشنا کران بە شێوازی ئیشکردنی کۆمپانیاکە وە بەڕێوە چوونی ئیشو کارو بارەکان لە ژووری سێرڤەر و تەکنیکی و لایەنی سیکویریتی کۆمپانیاکە بۆ فێرخوازاکان ڕوون کرایەوە، گەشتەکە بە سەرپەرشتی م\ ڕیام علی و م\ ڕابەر صدیق بەڕێوە چوو