Image

سیمناری زانستی کۆرسی سایبەر سیکویریتی

سیمینارێک تایبەت بە وەرگرتنی کۆرسی سایبەر سیکیوریتی لە لایەن کۆمپاینیای جیهانی EC-Council

KTI

لە چوارچێوەی کارە زانستییەکان بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی مامۆستایان و فێرخوازانی پەیمانگای تەکنیکی کوردستان، بەشی زانستی کۆمپیوتەر سیمنارێکی بۆ (ڕابەر سدیق مهدی) مامۆستا لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر ڕێکخست، دەربارەی وەرگرتنی کۆمەڵێک کۆرس لە کۆمپانیای نێودەوڵەتی EC-Council بە داشکانێکی زۆر باش بۆ سەرجەم فێرخوازان و مامۆستایانی پەیمانگای تەکنیکی کوردستان، کە داشکاندنەکەش بەم جۆرە دەبێت (١٥) کۆرس بە ($١٥) دابیندەکرێت و ٣ کۆرسیش بە خۆڕای دەدرێ بە بەشداربوو، وە هەر کۆرسێکیش بڕوانامەی تایبەتی خۆی لەگەڵە کە ڕاستەوخۆ دوای تەواوکردنی کۆرسەکە دەدرێت بە بەشداربوو.