Image

بەشداری کردنی پەیمانگای تەکنیکی کوردستان لە فیستڤاڵێکی گەورەی تەکنەلۆجی

فێرخوازانی بەشی زانستی کۆمپیوتەر بە چەند پڕۆژەیەکی تەکنەلۆژی بەشداری لە پێشانگای تەکنەلۆجی 2023 TECHFEST دەکەن

KTI

لە پێشانگای تەکنەلۆجی 2023 TECHFEST فێرخوازانی بەشی زانستی کۆمپیوتەر – پەیمانەی تەکنیکی کوردستان بەشدار بوون و توانیان لە کۆی (٧٥) پڕۆژەی وەرگیراو لە (٤٠٠) پرۆژەی پیشکەشکراو  (٣) لە پڕۆژەکان پڕۆژەی فێرخوازانی بەشی زانستی کۆمپیوتەر بوون.
تێک فێست پێشانگایەکی تەکنۆلۆژی ساڵانەیە و تایبەتە بە خستنەڕووی توانای گەنجان لە ڕووی تەکنەلۆژی و زانستی کۆمپیوتەرەوە، ئەم پێشانگایە ئەم ساڵ لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی، لە نزیک بەڕێوبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی ئەنجامدرا و ماوەی سێ ڕۆژ بەردوام بوو.