Image

ئەپڵ ئەپێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

کۆمپانیای ئەپڵ ئەپێکی نوێ بۆ هاندەرانی تۆپی پێ بڵاودەکاتەوە

KTI

ئەپڵ ئەمڕۆ ئەپێکی نوێی بۆ ئایفۆن بە ناوی Apple Sports بڵاو کردەوە. بەکارهێنەر دەتوانێت ئەنجامی یارییەکان و ئاماری تیمەکان و ڕیزبەندی یانەکان و زۆر زیاتریش بزانێت. ئەپەکە پشتگیری لە خوولی NBA, NHL, NCAA, Premier League, MLS, Bundesliga, LaLiga, Liga MX, Ligue 1, Serie A دەکات لە ئێستادا و لە وەرزەکانی داهاتووشدا پشتگیری لە خولەکانی MLB, NFL, NCAAF, NWSL, WNBA دەکات.

ئەپڵ لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا سەرنجێکی زۆری خستۆتە سەر بواری وەرزشی، یەکێک لە گەورەترین هەنگاوەکانی بریتی بوو لە بەدەستهێنانی مافی فەرمی بۆ پەخش کردنی خولی MLS، پاشان بەردەست خستنی ئەم ئەپە. کرتە لێرە بکە بۆ دابەزاندنی ئەپەکە.